مەودا میدیا-
راوێژكارێكی دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق چارەنوسی ئەو پارانە ئاشكرا دەكات كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا لە ماڵی چەند بەرپرسێكی عیراق دەستیان بەسەردا گیرا.
مەزهەر محەممەد ساڵح، راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند” ئەو پارانەی لە كەسانی گەندەڵ وەرگیراون ناتوانرێت پشتیان پێ ببەسترێت بۆ ئامادەكردنی بودجەی گشتی، بەڵام دەتوانرێت كەلێنی كورتهێنان و دارایی پرۆژەكانیان پێ پڕبكرێتەوە”.
وتیشی” ئەو جۆرە پارانە بەردەوام و دووبارە نین، بۆیە ناكرێن بە مەرج و بۆ هەمیشەیی پشتیان پێنابەسترێت بۆ ئامادەكردنی بودجەی گشتی، بەڵام سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ پلاندانانی دارایی پێكدەهێنن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئەو پارانە زۆرجار ئاراستەی پڕكردنەوەی بۆشایی كورتهێنان، دابینكردنی دارایی بۆ پڕۆژە تایبەتەكان كە راستەوخۆ كاریگەرییان لەسەر ژیانی خەڵك هەیە، یان بەهێزكردنی یەدەگی دارایی وڵات بەركاردەهێنرێن كە مەبەست لێیان بنیاتنانی بودجەی ساڵانە نییە لە چوارچێوەی سیاسەتێكی دارایی درێژخایەندا”.
ئ پ