بەشێک لە جووتسایدی دوکان_چوارقوڕنە دەکرێتەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێم ئاشکرایکرد کارکردن لە پڕۆژەی رێگای دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە (قۆناغی دوو و سێ) بەردەوامەو بەشێکی تری رێگاکە کە 11 کم لە خۆدەگرێت دەکرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی هەرێم رایگەیاند “پڕۆژەکە پێکهاتووە لە رێگایەکی دووساید بە درێژایی (36.5)کم، لەئێستاشدا (11)کم لە رێگاکە لە سماقوڵی تاوەکو کانی وەتمان دووساید کراوە، تەنها بڕگەکانی وەک هێڵکاری و هەندێ بڕگە ماوە، بڕیارە ئەوەش تاوەکو هەفتەی داهاتوو تەواو بکرێت و بەفەرمی بکرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کارکردن بەشێوەیەکی چڕ لەسەرجەم بڕگەکانی تر بەردەوامە، تێچوی پڕۆژەکە زیاتر لە 243 ملیار دینارە، لەلایەن کۆمپانیای گەردین جێبەجێ دەکرێت، هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە پێش وادەی خۆی پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتییان، بەوپێیەی یەکێکە لەپڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان