نرخى دۆلار داده‌به‌زێت بۆ 155 هه‌زار دینار

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند، بانكى ناوه‌ندیی عیراق و حكومه‌ت زۆر به‌ وردیی كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار دابه‌زێت.

خه‌یده‌ر عه‌بدوى، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگه‌یاند “حکومەتى عیراق و بانکی ناوەندیی بەپێی پلانێکی داڕێژراو کار دەکەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا نرخی دۆلار لە بازاڕی رەش بۆ 155 هەزار دینار (1550 دینار بۆ هەر دۆلارێک) دابەزێنن”.

وتیشى “ئەم هەنگاوە پشت بە یەدەگێکی پارێزراو و پێویستی بانکی ناوەندیی دەبەستێت، کە وا دەکات پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی و پێداویستییەکانی هاوردەکردن بە ئاسانی بەڕێوەبچێت”.

رۆژى رابردوو مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، راوێژكارى ئابوورى عه‌لى زه‌یدی به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له‌ رۆژانى داهاتوو به‌ دوو گوژمه‌، ئه‌مه‌ریكا دۆلارێكى زۆر بۆ عیراق ده‌نێرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى دابه‌زینى نرخى دۆلار”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان