مەودا میدیا-
سەرۆکی ئێران ئاشکرایکرد کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانیی نێودەوڵەتییدا بەندە بە هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکان لەسەر بەندەرەکانی ئێران.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران رایگەیاند “ئابووریی وڵاتەکەی بە تەواوی پشتی بە رێڕەوە ئاوییەکان نەبەستووە، بەڵام تاران هەوڵدەدات ئاسایشی ناوچەکە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و بەبێ دەستوەردانی دەرەکی بپارێزێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دووبارەکردنەوەی گەرووی هورمز بەندە بەوەی ئەمەریکا گەمارۆ دەریاوانییەکان کۆتایی پێبهێنێت و هێرشەکانی بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران رابگرێت”.
ئەمەش لە کاتیکدایە، بڕیارە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە ئێران بەشداریی عیراق لە وڵاتی عومان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کۆببنەوە بۆ دیاریکردنی رێڕەوێکی پارێزراوی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز.
ب ح