مهودا میدیا-
شارەزایەكی بواری كهشوههوا رایگهیاند، لە 13 رۆژی کۆتایی ئەم مانگەدا لە نێوان 100 بۆ 300 ملم باران دەبارێت.
ئاراس جەبار، شارەزای كهشوههوا به مهودا میدیاى راگهیاند “دوای ئەو شەپۆلە بارانەی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە کەش و هەوا جێگیر و سەقامگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش 4 بۆ 5 پلە بەرزدەبنەوە”.
وتیشى “كۆتایی ئهم ههفهیه هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە دەکەونە ژێر کاریگەری دوو نزمە پاڵەپەستۆی قوڵ لە دەریای ناوەراست و سوورەوە و شەپۆلێکی بەهێزی لێزمە باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە و لەگەڵ بارینی بەفر لەسەر لوتکەی چیابەرزەکان و دابەزینی پلەکانی گەرما بە رێژەی 5 بۆ 6 پلەی سیلیزی و تا كۆتایی مانگ بهردهوام دهبێت”.
بڕی بارانی پێشبینی کراو لە نێوان 19/3/2026 بۆ کۆتایی مانگ بەم جۆرەیە:
سلێمانی و هەڵەبجە 200 – 250 ملم
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ 200 – 300 ملم
سەنتەری پارێزگای هەولێر و ناوچە نزمەکان 50 – 100 ملم ناوچە شاخاویەکانی پارێزگا و ئیدارەی سۆران بەگشتی 200 – 300 ملم
ئیدارەی راپەرین 100 – 200 ملم
پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان 100 – 150 ملم
ع