مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رۆژی پێنجشەممەى رابردوو داوای لە جیرۆم پاول، سەرۆکی بانكى یەدەگی فیدراڵیى ئه‌مه‌ریكا کردووه، دەستبەجێ رێژەی سود کەمبکاتەوە، لەبری ئەوەی چاوەڕێی کۆبوونەوەی داهاتووی سیاسەتی دراوی بکات، لە دوایین خولی فشاری گشتیدا کە دەیخاتە سەر بانکی ناوەندی ئەمه‌ریکا.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس رایگەیاندووە ” پێویستە پاوڵ دەستبەجێ رێژەکان سوى بانكى کەمبکاتەوە بەبێ ئەوەی چاوەڕێی کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی بازاڕی کراوەی فیدراڵی (FOMC) بکات، لەکاتێکدا بەردەوامە لە رەخنە گشتییەکانی لە سیاسەتەکانی بانکی ناوەندی”.
ئەم بانگەوازە پێش کۆبوونەوەی لیژنەی بازاڕی کراوەی فیدراڵی دێت لە 17 و 18ى ئه‌م مانگه، کە داڕێژەرانی سیاسەت باس لە ئەگەری دەستکاریکردنی رێژەی سودی پێوەر دەکەن، کە لە ئێستادا مەودای ئامانجی ٣.٥٠% بۆ ٣.٧٥%ی هەیە، بەپێی یەدەگی فیدراڵی”.
بانکی فیدراڵی بە شێوەیەکی ئاسایی لە کاتی کۆبوونەوە بەرنامە بۆ داڕێژراوەکانیدا رێژەی سوود رێکدەخات، هەرچەندە لە کاتی قەیرانەکاندا رێوشوێنی ناوازەی لە نێوان کۆبوونەوەکاندا گرتووەتەبەر، وەک چۆن لە کاتی پەتای کۆڤید-19 لە ساڵی 2020کردوویەتی.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، جیرۆم پاوڵ، سه‌رۆكى بانكى فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا راپۆرتێك پێشكه‌ش ده‌كات له باره‌ى دۆخى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا و رێژه‌ى هه‌ڵئاوسان و ئه‌ندامانى بانكه‌كه به ده‌نگدان بڕیار له باره‌ى دابه‌زاندن، یان جێگیركردن، یان به‌رزكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى سوى بانكى ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر رێژه‌ى سوى بانكى دابه‌زێندرێت، نرخى ئاڵتوون و زیو به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ى سو به‌جێگیریی بمێنێته‌وه، نرخى زێڕ و زیو به‌شێوه‌یه‌كى كاتى داده‌به‌زن، ئه‌گه‌ر رێژه‌ى سوى بانكى به‌رزبكرێته‌وه، نرخى ئاڵتوون و زیو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو داده‌به‌زن.
ع