مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان ئاشکرایانکرد به پێی ئه‌و خشته‌ی دانراوه تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی دوو هه‌زار حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی و به بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینییه‌كانیان كردووه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هەرێم رایگەیاند “ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودیه به‌ڕێده‌كه‌ون كه ژماره‌یان 147 حاجییه، به‌م کاروانەش ژماره‌ی حاجیانی كوردستان بۆ ئه‌مرۆ ده‌گاته زیاتر له دوو هەزار حاجی لە سعودیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمساڵ هه‌موو حاجیانی كوردستان به فرۆكه گه‌شتی سعودیه ده‌كه‌ن، له رێگه‌ی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی، هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ حاجیان كراوه له وه‌رگرتنی تكتی فرۆكه و به‌تایبه‌ت له وه‌رگرتنی جانتا به جۆرێك حاجی له‌ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌رێت، هەروەها لە رووی تەندروستیشەوە رۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ناو حاجیاندان بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان و هه‌موو رۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شێفەکانی كوردستان له 22 بوفیه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “دڵنیایی دەدەنە ته‌واوی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی، كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه به پێی ئه‌و خشته‌ی دانراوه بۆ گەشتی حاجیان وه‌كو خۆی به بێ كێشه و گرفت به‌رێوه‌ده‌چێت، رۆژی 2026/5/17، دوا كاروانی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعودیه”.
ب ح