مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆى عیراق له نوێترین سزایدا بۆ شۆفێران رایگه‌یاند، سزاى لێدانى هۆڕێن دیاریكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گشتیی عیراق هاتووه “بڕی 50 هەزار دینار وەک سزای دارایی بۆ هەر شۆفێرێک دیاری کراوە کە هۆڕن لێبدات و ببێتە هۆی بیزارکردنی هاوڵاتییان”.
باس له‌وه‌شكراوه “غەرامەکە ئەوانەش دەگرێتەوە کە دەستکاری ئەگزۆزی ئوتۆمبێلەکەیان دەکەن و دەنگەکەی بەرزدەکەنەوە”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئه‌و سزایه كارا كراوه و مه‌فره‌زه‌كان له ناو بازاڕ و هه‌ر شوێنێك ئه‌و سه‌رپێچیانه تۆمار بكه‌ن، شۆفێره‌كه‌ى سزا ده‌درێت”.
ع