مەودا میدیا-
وتەبێژى حکومەتى عیراق ئاسکرایکرد مووچەى فەرمانبەران گرەنتى کراوە و هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دابەشکردنى مووچە بۆ 40 رۆژ جارێک دەکەن دوورن لە راستییەوە.
حەیدەر عەبودى، وتەبێژى حکومەتى عیراقرایگەیاند “بەغدا هیچ زانیارییەکی لەبارەى بۆردومانى سعودیە و ئەمەریکا بۆ سەر بارەگاکانى حەشدى شەعبى نەبووەو
لەبارەى بۆردومانەکەوە وەزارەتى دەرەوە یاداشتێکی ناڕەزایی دەداتە ئەنجومەنى ئاسایش”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ریاز سەرۆک وەزیرانی بانگهێشتی وڵاتەکەی کردووە بەڵام دیاریکردنی کاتی سەردانەکە دواخراوە بۆ ئەوەی سەرەتا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری هێرشەکانی سعودیە بۆ سەر خاکی عیراق بە تەواوی کۆتایی بێن”.
ئەوەشی خستەڕوو ” 30ی ئەیلول ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە عیراق کۆتایی دێت، بۆیە پێویستە گرووپە چەکدارەکان چەکەکانیان رادەست بکەن، هەر گرووپێک پابەند نەبێت و چەک رادەست نەکات، بە پێی یاسا و دەستوور مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت”.
ب ح