تووندوتیژیی دژی پیاوان زیادیکردووە

مەودا میدیا-

سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان ئاماری شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2026ی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد بەپێی ئامارەکان تووندوتیژیی دژی پیاوان بەردەوامە و لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، 33 پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بورهان فەرەج، سکرتێری یەکێتیی پیاوانی کوردستان رایگەیاند “لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، لە سەرجەم لق و ناوچەکان 383 جۆری سکاڵا و تووندوتیژوی لەلایەن پیاوانەوە دژی هاوسەر و خانەوادەکانیان تۆمارکراون، بەپێی ئامارەکان، 33 پیاو خۆیان کوشتووە و 12 پیاوی تریش بەهۆی کێشە خێزانییەکانەوە کوژراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو توندوتیژییانەی بەرامبەر بە پیاوان ئەنجامدراون جۆراوجۆرن، زۆرترینیان بێڕێزیکردن و دەستێوەردان بووە لە ژیانی پیاوان لەلایەن هاوسەر و منداڵەکانەوە، هەروەها ئەو پیاوانەشی خۆیان کوشتووە، بەهۆی پاڵەپەستۆی خێزانی و کێشە کۆمەڵایەتییەکانەوە بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “کۆمەڵگە کە بەرەو تاکگەرایی دەروات بۆیە پێویستە رێکخراوەکان و مامۆستایانی ئایینی ئەرکی خۆیان لە هۆشیارکردنەوەی خێزان و کەمکردنەوەی گرفتەکان جێبەجێ بکەن، زۆرجار ژنان کە داواکانیان پەیوەست بێت بە لایەنی ماددی و پارەوە، پەنا بۆ شەریعەتی ئیسلام دەبەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان