مه‌ودا میدیا-
رۆژنامەیه‌كى ئیسرائلى باس له‌وه‌كردووه، ئێران ئاماده‌یی نیشانداوه یۆرانیۆمه پیتێندراوه‌كه‌ى راده‌ستى وڵاتى سێیه‌م بكات.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى ئیسرائیل هیۆم “ئێران رەزامەندی دەربڕیوە بە رادەستکردنی یۆرانیۆمە پیتێندراوەکە بە وڵاتێکی تر، بەڵام ئەو وڵاتە ئەمه‌ریکا نییە.
رۆژنامەکە باسى له‌وه‌شكردووه “پێدەچێت یەکێک لە ناکۆکییە گەورەکانی نێوان لایەنەکان چارەسەر بکرێت، بەڵام هێشتا ئێران هیچ نیشانەیەکی ئامادەیی نیشان نەداوە بۆ دەستبەرداربوون لە بەرنامەی مووشەکی بالیستیکی خۆی”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “ئەگەر ئەم نەرمی نواندنەی ئێران بەردەوام بێت، رەنگە ئەمه‌ریکا ماوەی ئاگربەست درێژ بکاتەوە”.
بڕیار وایه رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه، ئه‌مه‌ریكا و ئێران جارێكى تر له ئیسلام ئابادى پاكستان كۆببنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئێران بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات تیم ره‌وانه‌ى پاكستان ناكات.
ع