مه‌ودا میدیا-
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی په‌رله‌مانى ئێران له تۆڕى ئێكس نووسیویه‌تى “ئەگەر دەسەڵاتێک وەک شەیتان مامەڵە بکات و وەک شەیتان ئامانج هەڵبژێرێت و وەک شەیتان بکوژێت، ئەوا ئەو دەسەڵاتە شەیتانە”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ئەگەر هەمان دەسەڵات پشتگیرییی و قەڵغانی شەیتانێکی بچووکتر بکات کە بەتەواوی هەمان کارەکان دەکات، ئەوا خۆی “شەیتانی گەورەیە”.
قالیباف نووسیویه‌تى “له قوتابخانەی میناب، منداڵان کۆمەڵکوژ کران، له هۆڵی وەرزشی لامێرد، منداڵان پارچە پارچە کران، له ئاهەنگی هاوسەرگیری کۆهستاک، منداڵان لەگەڵ خێزانەکانیان کوژران”.
ئه‌و قسانه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى شه‌وى رابردووى ئه‌مه‌ریكا بوو بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ئێران.
ع