مەودا میدیا-
میدیا عیراقییەكان وردەكاری نوێیان لەسەر هەڵمەتی حكومەت بۆ دەستگیركردنی گەندەڵكاران ئاشكرا كردووەو دووپاتی دەكەنەوە كە پلانەكە دوو هەفتە پێش دەستپێكردنی زۆر بە نهێنی ئامادەكراوە بە بەشداری بازنەیەكی سنووردار لە سەركردە ئەمنییە باڵاكان، بەبێ ئاگاداركردنەوەی سەرۆكی پارتە سیاسییەكان و هاوپەیمانییەكان.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی “عیراق ئەلیەوم”، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق تەنها لەگەڵ چوار سەرۆكی ئەمنی ئەو پلانەی باسكردووە و كاتژمێر 2:00ی بەیانی رۆژی یەكشەممە وەك كاتی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە دیاریكراوە، كە ئەو كەسانەیان كردە ئامانج كە تۆمەتبارن بە گەندەڵی و دزینی سامانی گشتی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” كە پلانەكە پشتی بە دوو رێڕەوی هاوكات بەستووە، یەكەمیان لە چوارچێوەی ناوچەی سەوز، دووەمیان لە ناوچە جیاجیاكانی بەغدا و باشووری عیراق كە هێزە تایبەتەكان لە یەك كاتدا هەڵمەتەكەیان لە رێوشوێنێكی توندی ئەمنیدا ئەنجامداوە و دەروازەكانی چوونە ژوورەوە و دەرچونیان بۆ ناوچەی سەوز و دەرچوونیان لە پایتەخت قەدەغەكردووە و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداشیان گەمارۆ داوە”.
باسی لەوەشكردووە” بەشێك لە داواكراوەكان توانیویانە هەڵبێن ئەویش دوای ئەوەی لە كۆتا خولەكەكاندا زانیاری دزەپێكراویان لە كەسایەتییە جێبەجێكار و سیاسییەكانەوە پێگەیشتووە”.
ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” لە قۆناغی یەكەمی پلانەكەدا ئەو كەسایەتییە سیاسییانە كراونەتە ئامانج كە ساڵانێكە رووبەڕووی رەخنەی گشتی بوونەتەوە”.
ئ پ