مه‌ودا میدیا-
ئه‌بو تاڵب سه‌عیدی، فه‌رمانده له كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ناو جورف سه‌خر وتى “كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا نایه‌وێت شه‌ڕی هێزه ئه‌منییه‌كان بكات، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ خه‌ونێكی دووره”.
باسى له‌وه‌شكرد “كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا به هیچ پۆستێك بهشداریب له پرۆسه‌ی سیاسیی نه‌كردووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “لێدوانه‌كانی حكومه‌ت سه‌باره‌ت به سه‌ردانی لیژنه‌كه‌و ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی شوێنی پاڵاوتی نه‌وت باسكرا، بۆ ئیستفزازكردن بوو، لیژنه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق راستییه‌كانی ساخته كرد، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له پاڵاوگه‌ی به‌رایی و به‌جێهێڵراو زیاتر نییه، كه بۆ كاتی قه‌یران به‌كارده‌هێنرێت”.
وتیشى “ئه‌و پاڵاوگانه‌ی كه حكومه‌تی باسی ده‌كات نزیكه‌ی 5 كیلۆمه‌تر له سێ بۆرییه نه‌وته‌كه‌وه دوورن، هه‌موو ناوچه‌كانی جورف نه‌سر (پێشتر پێی ده‌وترا جورف سه‌خر) كراوه‌ن له‌به‌رده‌م لیژنه‌كه‌دا، هیچ كۆتوبهندێكیش له‌سه‌ر جوڵه‌ی لیژنه‌كه نه‌بووه”.
ع