مه‌سرور بارزانى: هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ناكرێت

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم له‌ باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى واژۆ بۆ جیاكردنه‌وه‌ى سلێمانى وتى، هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ناكرێت.

مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تى ماوه‌به‌سه‌رچووى هه‌رێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتى “زۆر دەستخۆشی لە خەڵكی سلێمانی و هەڵەبجە دەكەم كە دژی ئەو هەڵمەتەن كە بۆ جیاكردنەوەی سلێمانی گرتوویانەتەبەر”.

باسى له‌وه‌شكرد “داوا لە خەڵكی كوردستان دەكەم دژی ئەو هه‌ڵمەتە بوەستنەوە و هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ناكرێت”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “له‌تكردنى هه‌رێم خیانەتە لە دەستكەوتی شەهیدان و ئەزموونی هەرێم، تێكدانی قەوارەی هەرێمی كوردستان لای هیچ كەسێك قبوڵكراو نییه‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان