مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى زۆرى خواسته‌كه‌ى، نرخى هێلكه له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان گرانبووه و یه‌ك كارتۆن چه‌ند هه‌زارێكى چووه‌ته سه‌ر.
سۆران هادى، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى یه‌ك كارتۆن هێلكه بۆ 70 هه‌زار دینار گرانبووه، ئه‌وه‌ش هۆكارى گرانبوونیهتى”.
وتیشى “زۆرى خواست له‌سه‌رى وایكردووه هێلكه گران بێت، یه‌ك ته‌به‌قه به 5750 دینار بۆ 6000 هه‌زار دیناره، ره‌نگه له رۆژانى داهاتوو له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما ئه‌ویش دابه‌زێت”.
هه‌رێمى كوردستان رۆژانه پێویستى به سه‌رو سێ ملیۆن هێلكه ده‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێویستى ناوخۆ.
ع