مه‌ودا میدیا-
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له وتارێكدا له ساڵیادى دامه‌زراندنى حزبه‌كه‌ى وتى “یه‌كێتیی حزبى متمانه‌یه، یه‌كێتیی حزبێكه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان پرسى پێده‌كرێت و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌كات و وڵاتان په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، له عیراق بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان په‌نا بۆ یه‌كێتیی ده‌به‌ن”.
وتیشى “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا په‌یامێكى تایبه‌ت بڵاوده‌كه‌مه‌وه له باره‌ى دۆخى سیاسیی و ئابوورى هه‌رێم و عیراق و كار بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى خه‌ڵكى كوردستان و باشبوونى دۆخى دارایی خه‌ڵكى هه‌رێم ده‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “یه‌كێتیی نیوه‌ى كوردستانه و بۆ حكومه‌تیش داواى نیوه به نیوه ده‌كه‌ین”.