هه‌وڵى تیرۆركردنى عه‌لى زه‌یدى دراوه‌

مه‌ودا میدیا-

دواى هه‌وڵه‌كانى عه‌لى زه‌یدی، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق له‌ باره‌ى گه‌نده‌ڵكاران و ده‌ستگیركردنیان، هه‌وڵى تیرۆركردنى ناوبراو دراوه‌.

بەپێی زانیارییەکان کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هەوڵی تیرۆرکردنی عەلی زەیدی، سەرۆکی حکومەتی عیراق دراوە لە ناو بینای حکومەت.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ كاتێكدایه‌، تا ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ستگیركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى به‌هێزى هه‌وڵێكى له‌و جۆره‌ نیشان ده‌ده‌ن.

له‌ ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى رابردوو، عه‌لى زه‌یدى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق هه‌وڵێكى ده‌ستپێكردووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عیراق بۆ ده‌ستگیركردنى گه‌نده‌ڵكاران و تا ئێستا چه‌ندین به‌رپرس و سه‌رۆك و په‌رله‌مانتار ده‌ستگیركراون و به‌ سه‌دان ملیار دیناریش ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان