ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچە باران دەبارێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینی شارەزایانی كەشناسی، ئەمڕۆ لە بەشێك لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئاسمان هەور دەبێت و هەندێك كاتیش باران دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “ئەمڕۆ سێشەممە، لە ناوچەكانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، كەركوك و باشوری ئیدارەی راپەڕین بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت”.

وتیشی “بەپێی خوێندنەوەكانی نەخشەجیهانییەكان و پێشَبینییەكانی ئەوان، هەر ئەمڕۆ لە هەندێك كاتدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە بەشێك لەو ناوچانەدا باران دەبارێت، بەڵام بە گشتی چانسی بارانبارین بۆ ناوچەكانی سنوری هەولێر و دهۆك دەبێت بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “ئەو بارانەی كە پێشبینی دەكرێت ئەمڕۆ ببارێت هەندێك كات تاوەبارانی بەخوڕ دەبێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمە و هەورەبروسكە”.

باسی لەوەش كرد “پلەكانی گەرما بە نزیكەیی بە رێژەی دوو پلە نزم دەبنەوە”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان