مه‌ودا میدیا-
سوپاى پاسدارانى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره له وڵاتان ده‌كات و ده‌ڵێت، كڵاوه‌ى یه‌ك ته‌نى به‌كارده‌هێنین.
فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانى ئێران رایگه‌یاند “چیتر مووشەکێک ئاڕاستە ناکەین کە کڵاوەکەی لە یەک تۆن کەمتر بێت، مووشه‌كه‌كان په‌ره‌پێده‌ده‌ین به شێوه‌یه‌كى زیاتر له رابردوو بۆ دوژمنان”.
باسى له‌وه‌شكردووه “درێژی شەپۆل و مەودای هێرشەکان زیاتر و فراوانتر دەبن به جۆرێك دوژمن رووبه‌ڕووى ئه‌و مووشه‌كانه ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشتر نه‌بینراوه”.
له دواى دانانى موجته‌با خامنه‌یی، وه‌ك رابه‌رى باڵاى ئێران، سوپاى پاسداران زیاتر هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌كات.
ع