مهودا میدیا-
موحسین رەزایی، راوێژكارى باڵاى رابهرى ئێران و یهكێك له فهرمانده دیارهكانى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگهیاند “تا ئەوکاتەی مافەکانی ئێران بەتەواوەتی بەدی نەهێنرێت، دەستبەرداری کۆنترۆڵی گەرووی هورمز نابین”.
وتیشى “به هیچ شێوهیهك لەگەڵ درێژکردنەوەی ئاگربەست نیم، بە پێچەوانەی ئەمهریکییەکان کە ترسیان لە شەڕێکی درێژخایەن هەیە، ئێران بە تەواوی ئامادەکاریی کردووە و ئەزموونێکی فراوانی هەیە لە شەڕە درێژخایەنەکاندا”.
ئهوهشى خستهڕوو “لە ئێستادا لە حاڵەتی ئاگربەست و بێدەنگی سەربازیدان، هەر شەڕێکی زەمینی دژ بە ئێران هەم لە رووی تەکنیکی و هەم لە رووی سەربازییەوە شکست دەهێنێت”.
باسى لهوهشكرد “ئێمە لە هیچ بارودۆخێکدا لە هیچ کام لە دە مەرجی دانوستانەکانمان پاشەکشە ناکەین، تەنانەت ئەگەر بە مانای سەپاندنی گەمارۆی دەریایییش بێت”.
ع