مه‌ودا میدیا-
هێزی دەریایی ئەمه‌ریکا ئه‌مڕۆ دووشەممە رایگەیاند، گرێبەستێکی 23 ملیار دۆلاری بەخشیوەتە کۆمپانیای ریتیۆن کە لقێکی کۆمپانیای RTX یە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی مووشەکی تۆماهۆک.
له دواى شه‌ڕى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له كۆتایی مانگى شوباتى ئه‌مساڵ، به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى دزه‌یان كردووه، كۆگاكانى چه‌كى ئه‌مه‌ریكا به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میان كردووه، ئه‌مه‌ش پینتاگۆن و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكاى نیگه‌ران كردبوو.
هۆنگ کاو، وەزیری دەریایی ئه‌مه‌ریكا بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “وەزارەتەکە هەموو ئامرازە بەردەستەکان بەکاردەهێنێت بۆ جێبەجێکردنی پێداویستییەکانی ئێستای کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ پیشەسازیی بۆ فراوانکردنی توانای بنکەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنیەکانمان”.
کاو وردەکارییەکانی زیادبوونی بەرهەمهێنانی مووشەکی تۆماهۆک و ماوەی گرێبەستەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ع