جوانڕۆ محەمەد: سەرمایەی هەرێمی کوردستان دەبرێتەدەرەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستان بەهۆی باج و رسومات و گرانی کارەبا بە پلەی یەک لەبەردەم مەترسی پووکانەوەدایە، ژمارەی کارگە داخراوەکانی سلێمانی (700) کارگەی تێپەڕاندووە و بە سەدان گەنج بەهۆی داخرانی کارگەکانەوە بێکار بوون.

جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “خاوەن کارگەکان بەشێک لە سەرمایەکەیان بۆ ناوچەکانی خوارووی عیراق و وڵاتانی دراوسێ دەگوزنەوە و کارگە دروست دەکەن چونکە لێرە بۆ هەر کیلۆوات کاتژمێرێک (110) دیناریان لێوەرەگرن لە عیراق (60) دیناریان لێوەرەگرن، قەرزی پیشەسازیی و زەویان پێدەدرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بێکاربوونی گەنجان و پووکانەوەی پرۆسەی پیشەسازیی لە هەرێمی کوردستان مەترسی جددین لەپێناو گرانکردنی کارەبا ناکرێت بەمشێوەیە گەنجەکان و سەرمایە نیشتیمانییەکە ببێتە قوربانی و پێویستی بە چارەسەری خێرا هەیە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان