مەودا میدیا-
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان سەبارەت بە راپرسی و دەنگدانی سەرتاشەکانی ناوشاری سلێمانی ئاشکرایکرد دیاریکردنی کات بۆ سەرتاشخانەکان جێبەجێ ناکرێت.
دەرون رزگار سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان راگەیاند “هیچ یاسایەک نییە کات بۆ خاوەن کار دیاریی بکات و خۆی ئازادە، بەڵام لەڕووی یاساییەوە تەنها دەتوانن کات بۆ کاری کرێکاران دیاری بکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خاوەن سەرتاشخانەکان هاوڕابوون لەسەر دیاریکردنی رۆژێک پشوو، بەڵام بۆ دیاریکردنی کاتەکانی کارکردن رێکنەکەوتوون، بەڵێنیانداوە حکومەت هەر بڕیارێک بدەن پابەندبن”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەوان وەک سەندیکا نووسراویان بۆ قائیمقامی مەڵبەندی سلێمانی کردووە و ئەوانیش نووسراویان بۆ پارێزگای سلێمانی کردووە لەپێناو دۆزینەوەی رێگەچارەیەکی گونجاو بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی پێویستیان لەسەر کاتی کارکردنی سەرتاشەکان پێ نەگەیشتووە”.
ب ح