زێلێنسكى: ئاماده‌ین بۆ رێككه‌وتن و ئاگربه‌ست

مه‌ودا میدیا-

ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی پشتگیریی لە هەر دانووستانێک دەکات کە بتوانێت ببێتە هۆی چارەسەرکردنی شەڕەکە، بەڵام جەختی لەسەر پێویستیی گەرەنتیی ئەمنیی بەهێز کردەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەستبوونی ئۆکرانیا بۆ ناتۆ، روسیا لە دەستپێکردنی هێرشی زیاتر دوور دەخاتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ سکای نیوز عه‌ره‌بى، زێلێنسکی رایگەیاند “وڵاتەکەم هێشتا دڵنیا نییە لە پەیوەندیکردن بە ناتۆ، داوای لە ئەوروپا و هاوپەیمانییەکە کرد پێشنیاری روون سەبارەت بە شەڕەکە بخەنەڕوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد “ئۆکرانیا پێش ئەوەی بچێتە ناو هەر گفتوگۆیەکەوە پێشنیازی ئاگربەستی کردووە، وڵاتەکەم ئامادە نییە لە چوارچێوەی هەر رێککەوتنێکی ئەگەریدا لە خاکەکەی بکشێتەوە”.

سەرۆکی ئۆکرانیا روسیای تۆمەتبار کرد بەوەی کە هەوڵی درێژکردنەوەی شەڕەکە دەدات و رایگەیاند کە ڤلادیمێر پوتینى سەرۆکی روسیا هیچ نیازێکی نییە کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.

زێلێنسکی جەختی لەوە کردەوە روسیا دەستپێشخەری ئەم دەستدرێژییە بووە، روسیا دەستدرێژکارە، ئێمەش قوربانیین.

سەبارەت بە هەوڵەکانی نێوەندگیری، زێلبَنسکی ئاشکرای کرد کە شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ دانووستانەکانی کردووە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان