مه‌ودا میدیا-
بە گوێرەی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزى ئه‌مه‌ریكى، له ماوه شه‌ش ساڵى رابردوو بۆرى نه‌وتى عیراق كونكراوه و به به‌هاى سه‌دان ملیۆن دۆلار نه‌وت فرۆشراوه.
به‌پێى ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عراق فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە لە دەوروبەری ناوچەی جورف نه‌سر کۆببنەوە و ئامادەکارییی بۆ چوونە ناو شارۆچکەکە بکەن کە پێگەی سەرەکیی “کەتائیبی حزبوڵلأ”یە.
باس لهوهشكراوه، ئەم هەنگاوە دوای ئاشکرابوونی تۆڕێکی گەورەی قاچاخچیه‌تیی نەوت دێت کە لە ساڵی 2021ەوە لە رێگەی کونکردنی بۆرییەکی سەرەکی و بەکارهێنانی پاڵاوگەی نهێنییەوە، بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار نەوتی دەوڵەتی دزیوە.
له كۆتایشدا هاتووه “بەو هۆیەوە زەیدی 9 بەرپرسی باڵای ئەمنی و نەوتی لە پارێزگای بابل لەسەر کار لاداوە و رەوانەی دادگای کردوون”.
ع