مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد لە چەند رۆژی داهاتوودا شەپۆلی گەرماو کەشی بەهاری تاوەکو ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام بێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند “ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو تاوەکو کۆتایی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و سەرمایه کی تووندی زستانەش دەگەرێتەوە ناوچەکان و پلەکانی گەرما بەڕێژەی 15 تاوەکو 18 پلە نزمدەبنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلەکە دەریای ناوەڕاستە و بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور تێکەڵ بە شەپۆلەکە دەبێت، ئەگەر بارسته هەواکە بەسەر دەریای ناوه ڕاستدا بێتە سەر ناوچەکانی هەرێم باران زیاتر دەبێت لە بەفر، بەڵام ئەگەر بەسەر دەریای رەش و تورکیادا بێته ناوچەکان ئەوا هاوشێوەی شەپۆلەکانی پێشتر بەفری بەرفراوان دەبێ و دەگاتەوە سەنتەری شارەکان”.
ب ح