ئەمڕۆ لە هەندێك ناوچە تاوەباران دەبارێت

مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و ناوبەناو بارانارین لە چەند ناوچەیەك بەردەوام دەبێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “بەپێی نەخشەی كەشوهەوا، ئەمڕۆ كەش تەواو سەقامگیر دەبێت و باران نابارێت، بەڵام بەپێی دوو نەخشە لە 9ی بەیانییەوە بۆ كاتژمێر 2ی پاش نیوەڕۆ بە هۆكاری هاتنی بەردەوامی شێ لە دەریای سوورەوە، لە بەشێكی ناوچەكانی سنوری سلێمانی و گەرمیان و كەركوك و هەڵەبجە بۆ ماوەی كاتی ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و تاوەباران دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمەو هەورەبروسكە”.

وتیشی”پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام لە هەندێك لە ناوچەكانی وەك پێنجوێن تاڕادەیەك كەش سارد دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما 24 پلە و نزمترین پلەی گەرماش 11 پلە دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “بەم نزیكانە باران بارینێكی زۆر روودەكاتە ئەو ناوچانە و پلەكانی گەرماش بە بەراورد بە ناوچەكانی تری هەرێم بە رێژەیەكی بەرچاو تیایاندا دادەبەزێت و كەش سارد دەبێت”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان