خه‌ڵه‌ف غه‌فور: شه‌رع بەخشکەیی بە ئامانجەکەى گەیشت

مه‌ودا میدیا-

خەڵەف غەفور، شارەزای کاروباری توركيا و نووسەر لە بارەی هەڵوەشاندنەوەی هەسەدە دەڵێت “جەنابی شەرع، بە خشکەیی هەنگاوەکانت بە ئاراستەی سەرکەوتنی کۆماری سوریای عەرەبی نا، لە دڵەوە پیرۆزباییت لێدەکەم، ئەنجامەکان وامان پیشان دەدەن سیاسەتوانێکی پراگماتیکی و هێز و خۆبەڕێوەبەرییەکەی کوردانت هەڵوەشاندەوە”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “جەنانی شەرع، هێزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، هەڵوەشێندرایەوە، جەنابی ژەنراڵ وا دەڵێ، مەعلومی جەنابیشتە رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پەکەکەی هەڵوەشاندەوە، تکایە ئێوە و تورکیا مەبنە هاوپەیمان بۆ ئەوەی باشووری کوردستانیش نەمێنێت و ببێتە شیمالی عیراق”.

وتوشیه‌تى “کەیفم بەوە نایە وا سەرکەوتی، خۆ دەمێکە ئەنجامگیرییەکە دیارە، تکایە ئاگایەکەت لەو راوێژکارە تازەیەمان بێ، سووچی ئەو نییە دەزانم، ناچار کرا واهی رازی بێ”.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى گشتیی هه‌سه‌ده‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و كۆتایی هاتنى هه‌سه‌ده‌ى راگه‌یاند.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان