مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، نرخى ئۆنسه‌ى زیو دابه‌زینى گه‌وره‌ى تۆماركرد، جارێكى تر روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى ئۆنسه‌ى زیو له بازاڕى بۆرسه به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و هه‌فته‌ى رابردووش به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد تا كاتى داخستنى بازاڕ.
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى بۆرسه، نرخى ئۆنسه‌ى زیو له 79 دۆلاره‌وه بۆ 85 دۆلار به‌رزبووه‌وه، به رێژه‌ى نزیكه‌ى سه‌دا 6، ئه‌وه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له‌دواى سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ كه ئۆنسه‌ى زیو بۆ 120 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
ئازاد فه‌تحوڵڵا، له بازاڕى زیو له سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى زیو له ئه‌مڕۆدا بازاڕى زیوى جوڵاند، نرخى یه‌ك كیلۆ زیو له بازاڕه‌كانى هه‌رێم بۆ سه‌رو 26 وه‌ره‌قه به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام نرخه‌كه نزیكه‌ى 100 دۆلار له خوار نرخى دوبه‌وه‌یه، واته له‌كوردستان هه‌رزانتره تا دوبه‌ى”.
وتیشى “هه‌موو پێشبینییه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن كه نرخى زیو به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتر تۆماربكات له مانگه‌كانى داهاتوو”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه بانكه جیهانییه‌كان و بازاڕه گه‌وره‌كانى ئابوورى جیهان پێشبینیی ئه‌وه‌یان كردووه نرخى ئۆنسه‌ى زیو له بۆرسه بۆ 120 دۆلار به‌رزبێته‌وه له‌ماوه‌ى مانگه‌كانى داهاتوو.
ع