پارەی بەشەخۆراک دەکرێتە ئەلیکترۆنی

مەودا میدیا-

وەزارەتی بازرگانیی عیراق بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە سیستمی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراکی مانگانە دەرکرد و ئاشکرایکرد لە کۆتایی مانگی نیسانەوە وەرگرتنی پارەی کاش لە هاوڵاتییان لەلایەن بریکارەکانەوە بەتەواوی رادەگیرێت.

وەزارەتی بازرگانیی عیراق رایگەیاند “شێوازی وەرگرتنی پارەی بەشەخۆراک دەگۆڕدرێت بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئەم هەنگاوەش لەسەر بنەمای راسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزارییە بۆ کاروباری ئابووریی، بە ئامانجی رێکخستنی سیستمی دارایی و کەمکردنەوەی مامەڵەی کاش لە دامەزراوە حکومەییەکاندا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڕینی بەشەخۆراک تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داهاتیان بەرزە، نەک هەموو مووچەخۆران، ئەوەش بۆ دەستەبەرکردنی گەیشتنی هاوکارییەکان بۆ چینە کەم دەرامەتەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان