سلێمانى 48 ملیارى بۆ هه‌ولێر نارد

مه‌ودا میدیا-

له‌ چوارچێوه‌ى ئاماده‌كاریی بۆ ناردنى 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ بۆ به‌غدا، پارێزگاى سلێمانى 48 ملیارى ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرد.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، بانكى هه‌رێم له‌ سلێمانى، بڕى 48 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆى پارێزگاى سلێمانى، له‌ چوارچێوه‌ى 120 ملیاره‌كه‌ وه‌ك پشكى سلێمانى، ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كردووه‌.

بڕیار وایه‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم له‌گه‌ڵ پشكى هه‌ولێر و دهۆك كه‌ تێكڕا ده‌كاته‌ 120 ملیار دینار، ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات.

سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ مه‌ودا میدیاى وت “له‌گه‌ڵ ناردنى 120 ملیاره‌كه‌، به‌غدا له‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرێت و له‌ سێ رۆژدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان