مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى ئێران ئاشكرایده‌كات، دۆناڵد ترهمى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكى داوه به ئێران و وتویهتى، ئێمه هێرشدهكهین، ئێوه‌ش وه‌ڵام بده‌نه‌وه.
ئەمیر حسێن نەبویان، ئەندامی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاند “ترەمپ نامەی ناردووەو تیایدا داوای بۆردوومانی دوو پێگەی ئێرانی دەكات و دواتریش تاران وەڵامبداتەوەو كۆتایی بێت”.
نه‌بویان، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی “ئوفوق”ی سەر بە دەزگای فەرمی پەخشی ئێران وتی “دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمه‌ریكا لە رێگەی وڵاتێکی نێوەندگیرەوە پەیامێکی بۆ ئێران ناردووەو تیایدا پێمان دەڵێت، با لە دوو پێگەی ئێران بدەم، دواتر ئێوەش دەتوانن وەڵام بدەنەوە و بەوەش کۆتایی دێت”.
ده‌شڵێت “ئێمەش پێمانوتون ئەگەر بچوکترین جوڵە بكەن، بە دڵنیاییەوە تۆڵە دەکەینەوە 3 هەزار بۆ 4 هەزار كەستان دەكوژین”.
ع