توركیا له‌ باشیك ده‌كشێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڕیاریدا قۆناغ بە قۆناغ له‌ سەربازگەی باشیک بكشێته‌وه‌ و رادەستی حكومه‌تتى عێراقى بكاته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وەزارەتی بەرگریی تورکیا هاتووه‌ “پرۆسەی رادەستکردنەوەکە بە گوێرەی خشتەیەکی دیاریکراو جێبەجێ دەکرێت”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “هێزەکانمان لە سەر داوای حکومەتی عیراق هاتوونە سەربازگەی باشیک و له‌ كاتى كشانه‌وه‌یش راده‌ستى حكومه‌تى عیراقى ده‌كه‌ینه‌وه‌”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو “رادەستکردنەوەی سەربازگەکە لە چوارچێوەی رێوشوێنە ئەمنییەکانی عیراقە لە شەنگال”.

رۆژى رابردوو كۆتایی هات به‌ پرۆسه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناو خاكى عیراق و هه‌رێمى كوردستان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان