مهودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە واژۆی مەسرور بارزانی لەسەرە، مۆڵەتی بێ موچە دەبێت لەكاتی پێویستدا بێت و نابێت لە (2) ساڵ زیاتر بێت و بۆ خزمەت و خانەنشینی ئەژمار ناكرێت.
بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران
ژمارە (300) له 22/7/2026
پشت بەست بە حوکمەکانی ماددەی (هەشتم) لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان- عیراق ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، و ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (172) لە 22/7/2026، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە:
١. وەزیر و سەرۆکی دەستەی نەبەستراو بە وەزارەت مافی پێدانی (مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچە)یان هەیە بە فەرمانبەران لە کاتی پێویستدا، بە مەرجێک ماوەی مۆڵەتەکە لە (2) دوو ساڵ تێپەڕ نەکات.
٢. ماوەی مۆڵەتی هاتوو لە بڕگەی (1)ی سەرەوە بۆ هیچ مەبەستێکی خزمەت و خانەنشینی هەژمار ناکرێت.
٣. راگرتنی کارکردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (38 ) لە 5/4/2015.
٤. ئەو فەرمانبەرانەی کە لە پێش بەکاربوونی ئەم بڕیارە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، ئەوا لەبەر رۆشنایی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (38) لە 5/4/2015 مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت تا تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەکەیان و ئیتر جارێکی دیکە نوێ ناکرێتەوە.
٥. راسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجومەنی گشتیی راژە بۆ دەرکردنی رێنمایی پێویست بۆ ئاسانکاریی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە.
٦. وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکەن و لە رۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) بڵاودەکرێتەوە.
ع