دەستبەسەرداگرتنی پارە، زێر و موڵک و ماڵی جومەیلی بەردەوامە

مەودا میدیا-

دەسەڵاتی دادوەریی عیراق بڕیاریدا بە دەستبەسەرداگرتن چەندین موڵکی خانووبەرە و کارگە کە بە بەهای 69 ملیار دینار دەخەمڵیندرێت، ئەمەش لە چوارچێوەی دۆسییەی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە پارەکانی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت.

دەسەڵاتی دادوەریی عیراق رایگەیاند ” نۆ موڵکی بازرگانی، سێ کارگەی بەرهەمهێنانی ئارد لە شاری مووسڵ ، حەوت بارهەڵگری نوێی گواستنەوە کە بەهای هەر هەریەکەیان 200 هەزار دۆلارە، لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی دۆسییەی گەندەڵییەکانی عەدنان جومەیلیدا دەستیان بەسەرداگیراوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهای ئەو موڵکە بازرگانییانەی کە دەکەونە چەقی شاری موسڵەوە بە نزیکەی 45 ملیار دیناری عیراقی دەخەمڵێنرێت، هەروەها بەهای کارگەکانی ئارد بە نزیکەی 24 ملیار دینارە، تۆمەتبارە هەڵاتووەکان هەستاون بە تۆمارکردنی ئەم موڵکانە بە ناوی ئەو کرێکارانەی کە لەسەر موڵکەکانیان کاریانکردووە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ هەر ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ گێڕانەوەی سامانی گشتیی و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانی گەندەڵی، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی دەست بەسەر داگرتنی 375 کیلۆگرام زێڕی جومەیلی راگەیاند.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان