گەرووی هورمز لە مین پاکدەکرێتەوە

مەودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ئاشکرایکرد هێزەکانیان ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی گەرووی هورمز لە مین.

سێنتکۆم رایگەیاند “ئۆپەراسیۆنەکە لە رێگەی دوو کەشتی جەنگییەوە جێبەجێ دەکرێت و ئامانج لێی دڵنیابوونەوەیە لە ئاسایشی رێڕەوە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کەشتییە جەنگییەکانی (یو ئێس ئێس فرانک ئەی پیتەرسن) و (یو ئێس ئێس مایکل مێرفی) بە گەرووی هورمزدا تێپەڕبوون و لەناو ئاوەکانی کەنداو دەستیان بە پاککردنەوەی گەرووەکە کردووە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئاژانسی تەسنیم بڵاویکردەوە “هێزە دەریاییەکانی ئێران شاندی وڵاتەکەیان لە ئیسلام ئاباد ئاگادا کردووەتەوە کە کەشتییەکی ئەمەریکی لە بەرەو گەرووی هورمز بەڕێکەوتووە، ئێران لە رێگەی پاکستانەوە پەیامێکی بەپەلەی ئاراستەی واشنتۆن کردووە کە ئەگەر کەشتییە ئەمەریکییەکە بەردەوام بێت لە جووڵە، لە ماوەی کەمتر لە 30 خولەکدا دەکرێتە ئامانج، دواتر کەشتییەکە جووڵەی راگرتووە و گەڕاوەتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان