حکومەتی عیراق هەرزانی خستەبازاڕەوە

مه‌ودا میدیا-

به‌بۆنه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز، وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ خه‌ڵكى، حكومه‌تى عیراق زیاتر له‌ 100 ماركێتى كردوه‌ته‌وه‌ و به‌ نرخى هه‌رزان خۆراك و پێویستى به‌ هاوڵاتییان ده‌فرۆشێت.

حکومەتی عیراق زنجیرەیەک هەنگاوی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڵاوسان و گرانیی بازاڕ لە مانگی رەمەزاندا ڕاگەیاند، لەو چوارچێوەیەدا، 150 هایپەرمارکێتی لە سەرتاسەری شاره‌كانى عیراق کارا کردوه‌و کاڵاکان بە نرخێکی پاڵپشتیکراو و %20 هەرزانتر لە بازاڕە ئاساییەکان دەخاته‌ڕوو.

ئه‌رده‌ڵان شه‌ریف، شاره‌زاى ئابوورى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌و هه‌نگاوه‌ى حكومه‌تى عیراق كاریگه‌ریی راسته‌وخۆى له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵك ده‌بێت، ئه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ركى سه‌رشانى هاوڵاتییان سوك بكات و چاره‌سه‌رى به‌شێكى سه‌ره‌كى ژیان بكات كه‌ پێویستییه‌كانى رۆژانه‌یه‌ و به‌ نرخێكى كه‌متر به‌ده‌ستى هاوڵاتییان ده‌گات”.

وتیشى “له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى به‌ ده‌یان هه‌زار هه‌لى كار له‌ وڵات بڕه‌خسێنێت، له‌ رووى ئابووریه‌وه‌ چاره‌سه‌رى به‌شێكى بێ كاریش ده‌كات”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان