چیتر ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له‌ ئێران ناپارێزێت

مه‌ودا میدیا-

ئێوارەی رۆژی سێشەممە، هێزەکانی ئەمه‌ریکا شەپۆلێکی نوێی هێرشیان بۆ سەر پێگەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بەدرێژایی کەناراوەکانی باشووری ئێران دەستپێکرد، لە هەڵمەتێکدا کە واشنتۆن دەڵێت ئەو توانایانە دەکاتە ئامانج کە بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتیی و هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە گەرووی هورمز بەکاردەهێنرێن.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) رایگەیاند “ئۆپەراسیۆنەکە لە نیوەڕۆوە بەکاتی رۆژهەڵات دەستیپێکردووە وەک کاردانەوەیەک بۆ هەوڵەکانی ئەم دواییەی سوپای پاسداران بۆ بەئامانجگرتنی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووەکە و کارمەندە سەربازییەکانی ئەمه‌ریکا کە لە ناوچەکەدا جێگیرکراون”.

میدیاکانی ئێران باسیان لە بیستنی تەقینەوە یان لێدان لە قەشم، بەندەر عەباس، میناب، سیریک، جاسک، کۆنارک و چابەهار کردووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزى ئه‌مه‌ریكى بە پشتبەستن بە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران و ئاژانسە هەواڵییە فەرمی و نیمچە فەرمییەکانی ئێران، تەقینەوەکانی قەشم، بەندەر عەباس، چابەهار، جاسک و سیریکی بڵاوکردەوە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە، لە ماوەی 15 خولەکدا گوێبیستی هەشت تەقینەوە لە کەناراوەکانی باشووری قەشم بووە، هەروەها شەش تەقینەوە لە کۆناراک. تا ئێستا سێنتکۆم ژمارەی کۆتایی لێدانەکان و لیستی وردی ئامانج و زیانەکانی بڵاو نەکردۆتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، هێرشەکان بە پلەی یەکەم ئەو رادارانەیان کردۆتە ئامانج کە ئێران سەرقاڵی بنیاتنانەوە بووە دوای ئەوەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی پێشوودا لەناوچوون.

ئەسۆشێتد پرێس لە زاری ترەمپەوە بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئەمه‌ریکا چاودێری پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەکەیان کردووە و چاوەڕێیان کردووە تا نزیکە لە تەواوبوون پێش ئەوەی دیسان رادارەکان بکەنە ئامانج.

ئەم دوایین هێرشانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی ئەمه‌ریکایە کە لە مانگی حوزەیرانەوە چەندین جار دامەزراوە سەربازییەکانی ئێرانی لە دەوروبەری گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان