مەودا میدیا-
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاشکرایکرد شەوی رابردوو 12:30 خولەک کۆماری ئیسلامی بە درۆنی خۆکوژ دوو جار هێرشیکردە سەر بارەگایەکی کۆمەڵە لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند “بۆ ئەوەی کۆماری ئیسلامی بە بیانووی بوونی ئەوان خەڵکی مەدەنی نەکاتە ئامانج پێشتر ئەو بارەگایان چوڵکردووە، بە خۆشحاڵییەوە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام بینا و ئۆتۆمبێلی زۆری هاوڵاتییان زیانی گەورەی بەرکەوتووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” کۆماری ئیسلامی هۆکاری سەرەکی هەڵگیرساندنی ئەم شەڕەیە کە زیاتر لە مانگێکە هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراستی گرتووەتەوە، دەستی لە هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان نەپاراستووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەم هێرش و دەستدرێژیە دڕندانەیە بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و شوێنە مەدەنییەکان بە تووندی ئیدانە دەکەن،
ب ح