مهودا میدیا-
فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایگهیاند، گەرووی هورمز بە داخراویی دەمێنێتەوە، دهشڵێت، مووشهكهكانمان دهگهنه ناو دڵى دوژمن.
شەهرام ئێرانى، فەرماندەی هێزی دەریایی ئێران رایگهیاند “دوژمن بۆ هەتا هەتایە، نەک تەنها لە کەنداوی فارسەوە، بەڵکوو لە رۆژئاوای ئاسیاش دەردەکەین و رێگه نادهین نزیك بێتهوه لهو ئاوانه”.
ئاماژهى بهوهشكرد “لە سەرەتای شەڕ و لە رۆژی یەکەمدا، هاوڕێکانم یەکەم مووشەکی تاقینەکراوەی خۆیان تاقیکردەوە، دوای ئەوەی بە وردی ناودڵی دوژمن و کەشتیی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵنیان دەستنیشان کرد و لێیان دا”.
ئهوهشى خستهڕوو “دوژمن سەرەڕای هەموو تواناکانی رووی لە بەندەرەکانی وڵاتانی دراوسێ کرد و داوای هاوکاری کرد بۆ گواستنەوەی سەربازە بریندارەکان و ئەوانەی گیانیانلەدەستداوە بۆ کەناراوەکان و ئەنجامدانی رێوشوێنی پزیشکی و چاککردنەوە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت لە گەشتە شەڕکەرەکانی لە دژی ئامانجە مەبەستەکانی لە ناوخۆی وڵاتدا”.
ع