تره‌مپ: پشتیوانیی زه‌یدى ده‌كه‌م

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “پشتگیریی لە هەوڵەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەرتاسەری عیراق”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “پشتیوانی لە هەنگاوەکانی دەکەین بۆ راگرتنی قاچاخچیه‌تیی نەوتی عیراق، کۆتاییهێنان بە گەندەڵی و هێشتنەوەی سەرجەم چەکەکان تەنیا لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا”.

باسى له‌وه‌شكرد “پشتگیریی لە هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران زەیدی دەکەین بۆ بنیاتنانی عیراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و بەهێز کە خۆی بڕیارە سیاسییەکانی بدات”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو زه‌یدى چه‌ندین بڕیارى له‌ باره‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد له‌ باره‌ى نه‌وت و داهات و مه‌رزه‌كان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان