مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق ئاشکرایکرد جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، دەبێتەهۆی یەکخستنی رێکارەکان و بەهێزکردنی چاودێری گومرگی لەسەر ئاستی نیشتمانیی و رێگریکردن لە سەرپێچییەکان.
فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق رایگەیاند “سیستمەکە لە (1ی تشرینی یەکەمی 2026)ەوە، بەشێوەیە وەرگرتنی رسوماتی گومرگی پێشوەختە لە کاتی حەواڵەکردنی پارەدا لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە هەرێمی کوردستان بەرەو کۆتایی دەچن و بەمنزیکانە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ بەستنەوەی ئەلیکترۆنی هەموو دەروازە سنوورییەکان”.
ب ح