سێنتکۆم تێکشکاندنی دوو درۆنی ئێرانی راگەیاند

مەودا میدیا-

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا ئاشکرایکرد دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانیان خستووەتەخوارەوە کە هەڕەشەیان لە کەشتیوانی لە گەرووی هورمز کردووە.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (CENTCOM) رایگەیاند “دوو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی ئێران یەك ئاڕاستەیی بوون هەڕەشەیان بۆ هاتوچۆی دەریایی نێودەوڵەتیی لە گەرووی هورمز دروستكردووەو لەلایەن هێزەکانیانەوە تێکشکێندراون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانی ئەمەریکا لە ئامادەباشیدان بۆ درێژەدان بە گەمارۆی دەریایی سەر بەندەرەکانی ئێران و هەر هەوڵێکی دوژمنکارانەی ئەو وڵاتە لە گەرووی هورمز و کەنداو”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان