به‌شێكى ترى نووسینگه‌كانى كۆڕه‌ك داخران

مه‌ودا میدیا-

دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانى عیراق بڵاویكرده‌وه‌، نووسینگەو سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیكۆم لە پارێزگاکانی نەجەف و دیوانییەو بابل داخران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان هاتووه‌ “ژمارەیەک لە نووسینگە و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیكۆمی لە پارێزگاکانی نەجەف و دیوانییە و بابل داخران، لە نێویاندا سەنتەری کۆمپانیاکە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف، وەک بەشێک لە رێکارەكان لە دژی کۆمپانیاکە”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “نووسینگەکانیان لە ناوچەی فوراتی ناوەڕاست بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی سەردانە مەیدانییەكانیان چەندین نووسینگە و سەنتەری خزمەتگوزاریی کۆمپانیاکەیان لەو سێ پارێزگایە داخراوه‌”.

هه‌روه‌ها “رێکارەکان داخستنی سەنتەری کۆڕەک تیلیكۆمیشی لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف گرتووەتەوە”.

نووسینگەکانی لە پارێزگاکان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی رێکارە دیاریکراوەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دەستەبەرکردنی پابەندبوون بە رێکارە یاسایی و رێکخستنە پەسەندکراوەکان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان