مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئادریان ئایسڵستاین دوایین پێشهاتەکان لەسەر جەنگ لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێ کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە دوورخستنەوەی لە ململانییەکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند “تەواوی هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەمانە”.
ب ح