دڵنیایی لە خەرجکردنی مووچە دەدرێت

مەودا میدیا-

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عیراق ئاشکرایکرد داهاتی نانەوتی نابێتە کێشە لەبەردەم خەرجکردنی مووچە و حکومەتی فیدراڵ مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکات.

بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عیراق رایگەیاند “حکومەتی عیراق ئامادەیە کەمتر لە 120 ملیار دینار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک داهاتی ناوخۆ وەربگرێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم بە بیانووی کەمبوونەوەی داهات بەهۆی سیستمی نوێی باج (ئەسیکۆدا) لە دەروازە سنوورییەکان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە داهات بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە و هاوشێوەی مانگی رابردوو توانای رادەستکردنی 120 ملیار دینارەکەیان نییە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان