نرخی نەوت بە جێگیری مایەوە

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 25ـی ئاب، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئاسیادا جێگیرە لە كاتێكدا وەبەرهێنەران پێیان وایە كە سزا لاوەكییە نوێیەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران و كاریگەرییە ئەگەرییەكانی لەسەر دابینكردنی نەوتی خاو، كاریگەری خۆی دەبێت.

دوای دابەزینی زیاتر لە 2%، نرخی نەوت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسیا جێگیر بوو، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت نۆ سەنت كە دەكاتە 0.1% دابەزیوە و گەیشتووەتە 92 دۆلار و 16 سەنت، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمەریكیش یەك سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 85 دۆلار و دوو سەنت.

ئەوەش لە كاتێدایە كە نەوتی خاوی ئەمەریكا نزمترین ئاستی لە ماوەی هەفتەیەكدا تۆماركرد، ئەمەش بەهۆی بەدەستهێنانی قازانجەوە بووە دوای بەرزبوونەوەی لە دوو هەفتەی رابردوودا.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان