داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە، داهاتی نانەوتی هەفتەی رابردووی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر لە 14 ملیار دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە” لە رۆژی 28ـی ئادار تا رۆژی سێی نیسانی 2026 داهاتی هەریەك لە سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین، بڕی بڕی 14ملیار و 666ملیۆن و 997 هەزار دینار بووە”.

باسی لەوەشكردووە”%98ی كۆی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە بووە و سەدا دووی داهاتەكەش بەشێوەی چەك بووە و مقاسەش سفر بووە”.

ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە خستنەڕووی داهات و خەرجی هەریەك لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین و ساڵی 2022 لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە دامەزراوە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان