گۆڕینی ناحییەی گوڵاڵە بۆ قەزا هەوڵێکی ترە بۆ گۆڕینی دیموگرافیا

مەودا میدیا-

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاشکرایکرد گۆڕینی ناونیشانی ئیداری جەلەولا لە ناحییەوە بۆ قەزا، بێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق هەنگاوێکی تری نادەستوورییە.

فەهمی بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم رایگەیاند “بڕیارەکە هەوڵێکی ترە بۆ گۆڕانکاریی لە دیموگرافیای بەشێکی تری ناوچە کوردستانییەکان و پێچەوانەی بێ چەندووچوونی بنەما گشتییەکانی مادەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عیراقە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئەم هەنگاوە تاک لایەنانە لەو ناوچانە،نیشانی دەدات نییەتی جددیان نییە پابەندی دەستوور و لێکتێگەیشتنی هاوبەشبن، سەرئەنجام رانەگرتنی ئەم هەڵوێست و بڕیارانە لەلایەن نوێنەرانی کوردستانەوە لە بەغدا، بۆ بڕیاری خراپتر و مەترسی زیاتریان دەبات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان